١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:٠٨
ئۆپراسیۆنی بێ ئاکامی سەعوودییەکان لە دەورووبەری نەجران

ئۆپراسیۆنی هێزە سەعوودییەکان بۆ سەندنەوەی ناوچەکانی دەورووبەری نەجران لەچنگ هێزە یەمەنییەکان، شکستی هێنا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەڵمەتی هێزە سەعوودییەکانی بۆ سەندنەوەی ناوچەکانی سەر بە نەجران بێ ئاکام هێشتەوەو خەسار و زیانی زۆریان لەوان دا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپاو هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەن شوێنی جێگیربوونی سەربازانی سەعوودی لەگەڵ حەڤدە ئۆتۆمبیلی سەربازی ئەوانیان لە ناوچەی مەعزاب لە جیزانی عەرەبستان بەمووشەک پێکا.

هێزە یەمەنییەکان هەروەها شوێنی حەوانەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە یەکێک لە ئاواییەکانی باشووری شاری زەباب تۆپباران کردو هێزە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی ناچار بوون هەڵێن.

لەهەمان کاتدا، سوپاو هێزە جەماوەرییەکان هێرشیان کردەسەر شوێنی حەوانەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی وازعییەی پارێزگای تەعز.

بەپێی هەواڵێکی دیکە هەر لە یەمەنەوە، خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ڕێککەوتننامەی سیاسیی ئەو وڵاتە ، لە مەیدانی سەبعەینی سەنعا خۆپێشاندان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، بەکرێگیراوانی سەعوودی ناوچەکانی بەنی بارق و "الحول" ومیدعە لەشاری نۆهەمی پارێزگای سەعدەی یەمەنیان بەچەکی قورس ونیوەقورسی خۆیان دایە بەر پەلامار...
کۆتایی کورتە نامە310